Skip to the content

یەکەمین کۆبوونەوەى لیژنەى ڕێکخستنەوە و پێداویستیی بازاڕى کار بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لیژنەى رێکخستنەوە و پێداویستیی بازاڕى کار یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجام دا.

ئەم لیژنەیە بە سەرۆكایەتیی کوێستان محەممەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و ئەندامانى ژمارەیەک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکهاتووە؛ ئەندامانی لیژنەكە بە فەرمانى ئەنجوومەنى وەزیران ژمارە ١٦٢٣٤ لە ١١ی ٩ی ٢٠٢٢ دانراوە بۆ دیراسەتکردنى پێداویستییەکانى بازاڕى کار و هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە پەیوەندیدارەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا هەر ئەندامێک دید و بۆچوونى وەزارەتەکەى خستەڕوو بۆ کاراکردنەوەى بازاڕی کار و بووژاندنەوەى کەرتى تایبەت.

وا بڕیارە كارەكانی ئەم لیژنەیە بەردەوام بێت تاوەكو بتوانرێت دیراسەیەکی تیروتەسەلی بابەتەكە بكرێت و كێشە و ئاڵنگاریەكانی بەردەم بازاڕی كار بخرێتەڕوو؛ هاوكات میكانیزمی چارەسەر لە كۆمەڵێك ڕاسپاردە و پێشنیاز پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بكات.