کار بۆ رێکخستنەوەی یاسای پێدانی بریکارنامەی بازرگانی دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە ڤالا فەرید، وەزیری کاروباری پەرلەمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، و عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
ئامانج لە دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چارەسەر کردنی گرفتی یاسا بازرگانییەکان، بەتایبەت یاسای بریکارنامە بازرگانییەکان.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی، باسی لە گرنگی جێبەجێکردنی یاسا بازرگانییەکان و ڕێکخستنەوەی چۆنیەتی پێدانی بریکارنامەی بازرگانی کرد و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و بەرێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانیش، وەردەکاری گرفتەکانی بازرگانی و بریکاری بازرگانی لەهەرێمی کوردستان و پڕۆژە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە بە هەماهەنگی کار بۆ رێکخستنەوەی یاسای پێدانی بریکارنامەی بازرگانی بکرێت.