لەبارەی جۆری ئارد و کێشەکانی وەزیری بازرگانی و نوێنەری خاوەن ئاشەکان کۆبوونەوە
![](/media/15203/fb_img_1664201322184.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133086859820000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری خاوەن ئاشەکان کە بەشە ئاردی هاووڵاتیان درووستدەکەن، کێشە و گرفتەکان و توانای بەرهەمهێنان و کوالیتیی بەرهەمەکانیان گفتوگۆ کرد.
لە کۆبونەوەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی ئامادەی بوون، ڕوونکردنەوەی پێویست لەبارەی کاروبارە کارگێڕی و ئیدارییەکان خرانەڕوو و بەڵێنی چارەسەرکردنی گرفتەکان لەڕێی گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق درا.
شایانی باسە بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتییان یەکێکە لەو پێویستییە خۆراکییەکانی هاووڵاتییان کە پێداویستییەکی باشی چینی کەمدەست و سنووردار پڕدەکاتەوە. بۆ ئەوەش هاووڵاتییان داوای جۆری باشی ئەو بەرهەمە دەکەن و حکوومەتیش کاری بۆ دەکات.