Skip to the content

خشتەی کارەبای کارگەکان گۆڕانکاری تێدادەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێ شەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لەکۆبونەوەیەکدا لیژنەی بەدواداچوونی کرێی کارەبای کارگەکان بە سەرپەرشتی عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری پیشەسازی، لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و کارئاسانی بۆ بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەخشتەی پێدانی کارەبای کارگەکاندا بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی داتاو ئاماری کارگە و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بڕی مێگاواتی کارە بای پێویست و سود لێوەرگیراو خرانەڕوو ، لەئەنجامدا بڕیاردرا بەپێی یاسای تۆماری کارگەکان و پلەبەندی کارگەکان مامەڵە بکرێت لەڕوی پێدانی کارەبای پێویست، هەروەها گارگە مۆڵەتدار و بێ مۆڵەتەکانیش جیا بکرێنەوە.