Skip to the content

دیداری کۆمپانیا خۆماڵییەکان و کۆمپانیا فەڕەنسیەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەئامادەبوونی کەمال موسلم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکان، دیداری کۆمپانیا خۆماڵییەکان و کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لە ژووری بازرگانیی هەولێر بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا کە ژووری بازرگانیی هەولێر بۆ ژمارەیەک لە خاوەن کۆمپانیاکانی خۆماڵی و فەڕەنسی ڕێکیخستبوو، لە گوتەیەکدا هەریەکە لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم و کونسوڵی فەرەنسا، باسیان لە گرنگیی ئەو جۆرە دیدارانە کرد و ڕایانگەیاند " ئەو دیدارانە دەبێتە هۆی زیاتر نزیکبوونەوەی بازرگانەکان و ئاشنابوون بە کاری یەکتر و درووستکردنی پەیوەندیی بازرگانی، بە ئامانجی بووژانەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان".

هەروەها ڕۆڵی وڵاتی فەرەنسایان لە پاراستن و پێشخستنی ئابووریی هەرێم بەرز نرخاند و هانی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەیان دا لە کوردستاندا وەبەرهێنانی زیاتر بکەن.