وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی بەشداری لە (کۆڕبەندی سلێمانی بۆوەبەرهێنان وگەشەی ئابوری) کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری پیشەسازیی بەشداری لە كۆڕبەندی سلێمانی بۆ وەبەرهێنان و گەشەی ئابوری کرد كە لەلایەن دەستەی گشتی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكخرابوو.
لە كۆڕبەندەكەدا، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی بە پێشکەشکردنی بابەتێک بەشداری لە پانێڵێکدا کرد بەناونیشانی (وەبەرهێنان بنەمای ستراتیژیەتی ئاوەدانی و گەشەی ئابوریە).
عەلی عوسمان، بە ووردی باسی لە گرنگی كەرتی پیشەسازی لە گەشەی ئابوریی و کارەکانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بۆ گەشەی كەرتی پیشەسازی خستەڕوو، باسی لە گرفتەكان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی لە ئێستا و داهاتوودا کرد بۆ گەشەكردنی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.