Skip to the content

چەند پرۆژەیەکی گرنگی بازرگانی و پیشەسازی دەهێنرێتە کوردستان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە ئامادەبوونی سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازیان لە شاندێکی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی پیاوان و خانمانی خاوەن كار و بازرگانیی عەرەبی کرد کە بە سەرۆکایەتیی دكتۆر ماجید ئەلرەکبی، ئەمینداری گشتیی رباب باکیر میوان بوون.

لە سەردانەکەیاندا بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە تێروتەسەلی باس لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارەکانی بازرگانی و كار و پڕۆژە لە سێكتەرە جیاوازەكاندا كرا، هاوكات ئاڵوگۆڕی بازرگانی و قەبارەی بەرهەمی ناوخۆیی و دابینكردنی پێداویستیی بازاڕ لە هەردوو ڕووی بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراو تەوەرەیەکی دیكەی دیدارەكە بوو.

لەوێدا بە وردی باسیان لە هێنانی چەندین پڕۆژەی پیشەسازی و بازرگانی بۆ هەرێم کرد و داوای هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتریان کرد.

وەزیری بازرگانی بەڵێنی هەماهەنگی و کارئاسانی پێ دان و بڕیارە لە ئایندەدا کۆبوونەوەی فراوانی سێکتەری پیشەسازی و بازرگانیان بۆ ڕێکبخرێت.