چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:'' چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە بریتیە لە ٣٤ ملیار و ٦١٣ ملیون و ٧٧ هەزار دینار و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو و دوای وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.''
نەوزاد شێخ کامیل راشیگەیاند کە پارەکە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت کە پارێزگای سلێمانی ٨ ملیار و ٧٩٨ ملیون دینار و پارێزگای هەولێر ٢٢ ملیار و ٦٨٧ ملیۆن دینار و پارێزگای دهۆک ٣ ملیار و ١٢٨ ملیۆن و ٧٧ هەزار دینارە.