Skip to the content

چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:'' چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە بریتیە لە ٣٤ ملیار و ٦١٣ ملیون و ٧٧ هەزار دینار و  لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو و  دوای وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.''

نەوزاد شێخ کامیل راشیگەیاند کە پارەکە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت کە پارێزگای سلێمانی  ٨ ملیار و ٧٩٨ ملیون دینار و پارێزگای هەولێر  ٢٢ ملیار و ٦٨٧ ملیۆن دینار  و پارێزگای دهۆک ٣ ملیار و ١٢٨ ملیۆن و ٧٧ هەزار دینارە.