وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق کۆدەبنەوە
ڕۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٢٣، به بۆنهی كۆتایی هاتنی ئهركهكهی وەک فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کۆڵۆنێڵ دانیال پیسانی، و شاندێکی یاوەری سهردانی وهزارهتی کاروباری پێشمهرگهیان كرد و لهلایهن فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێکدا کە عەمید ڕوکن محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوو، کۆڵۆنێڵ دانیال پیسانی، کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بە سەرۆکی ئەرکان ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلفادۆری وەک جێگرەوە و فەرماندەی تازەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی ئەرکان ناساند.
سەرۆکی ئەرکان سوپاس و پێزانینی وەزارەت و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە کۆڵۆنێڵ دانیال گەیاند و کارکردنی لە هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هاوکات بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلفادۆری کرد کە وەک فەرماندەی تازەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان دەست بەکاربووە، ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ کاری هاوبەش و هەمەلایەنە لەپێناو بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی ئیتاڵیا وهاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئامانجە هاوبەشەکانیان.
وڵاتی ئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەندامە لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و لەسەرەتای دەرکەوتنی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش وەک یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لەیارمەتی دانی هێزی پێشمەرگە و پاڵپشتی لۆجستی و ڕاوێژکارییان پێشکەش بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرد.