Skip to the content

شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردای بەغدای کرد

رۆژی چوارشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٣، شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە سەرۆکایەتی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ وەزیری و بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوە و تێیدا باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە بازرگانی و پیشەسازی لە نێوان هەردوولا کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی نوێ و شایستەی فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی و یەکخستنی مۆڵەتی هاوردە و ناردن  و پێشانگاکان باشترکردنی پرۆسەی دابەشکردنی بەشە خۆراک بەسەر هاوڵاتیان باسی لێوە کرا.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو لە فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و بریکارانی وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێوەبەرە گشتی یەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی، ئەندامی ئەو شاندە بوون .