Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە ئامادەبوونی عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگە، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە تایبەت بە ڕۆڵ و ئەرکەکانی وەزارەت لە بواری پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنیەکانی هەردوو کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لەسەر تێکچوون و پیسپونی ژینگە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلان و کارەکانی وەزارەتی بازرگانی بۆ پاراستنی ژینگە کرا، بە ڕێکاری تایبەت کە بازرگانیکردن بەو کەرەستانەی دەبنە هۆکاری پیسبوونی ژینگە چارەسەر بکرێت و ڕێنماییی پێویست بۆ ئەو مەبەستە بدرێتە کارگەکان.

جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی پاراستن و چاککرنەوەی ژینگە مانگانە هەر جارە و بە ئامادەبوونی وەزیرێک کۆ دەبنەوە و تەوەرەیەک لەبارەی ژینگە و ئەو شتانەی کاریگەریی خراپیان هەیە باس دەکرێت و پێشنیار و ڕاسپاردەی پێویست دەخرێنە ڕوو.