Skip to the content

بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 گەیشت

بڕێکی تر لە شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2023 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیی هەرێم و پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، دەست بە دابەشکردن دەکرێت. دابەشبوونەکەش بەم شێوەیە:

بۆ پارێزگاى سلێمانی ٥ ملیار دینار، بۆ پارێزگاى هەولێر ٣ ملیار دینار و بۆ پارێزگاى دهۆک ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.