Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لەگەڵ شاندێکی کونسڵخانەی ئێران کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ٧ی ئابی ٢٠٢٣، بڵند محەمەد مەولود، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، پێشوازی لە حوسەین سەمیعی، لێپرسراوی چالاکییە بازرگانییەکان لە کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد.

لە دیدارێکدا کە رێبین عەلی، بەڕێوەبەری کۆمپانیا بیانییەکان ئامادەی بوو، بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زانیاریی لەبارەی سیستەمی نوێی تۆمارکردنی شوێنکارە بازرگانی و کۆمپانیاکان خستەڕوو.

بڵند محەمەد، ئامادەیی خۆی و بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری هەماهەنگییەکان لەپێناو گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی و ئاسانکاری زیاتر بۆ کۆمپانیاکان و هاووڵاتیان لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.

لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیاری کردنەوەی ناوچەی بازرگانی ئازادی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران خرایە بەردەم نوێنەری کۆنسۆڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران.