Skip to the content

سەدا حەفتای كارەكانی پڕۆژەی درووستكردنی باڵەخانەی پسوولەی خۆراکی هەولێر تەواوکراوە

كارەكانی پڕۆژەی درووستكردنی باڵەخانەی نوێی پسوولەی خۆراكی هەولێر بەردەوامە و توانراوە (%70)ـی كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بكرێت.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەندازیار سوار عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری  گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراکی هەولێری کرد و لە نزیكەوە لە بەڕێوەچوونی كارەكانی كۆڵییەوە و لەگەڵ ئەندازیار و سەرپەرشیارانی پڕۆژەکە كۆبوەوە.

پڕۆژەی درووستکردنی باڵەخانەی نوێی پسوولەی خۆراک بەگوژمەی (247) ملیۆن دینار لە سەر بوودجەی ئاسایی جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆی گشتیی كارەكانی تەواو بكرێن.