Skip to the content

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی پرۆژەی چارەسەرەکانی بەدەستخستنی دارایی کرد

ڕۆژی سێشەممە، ١ی ئابی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە یاوەریی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە هەولێر، بەشداریی کۆنفرانسی چارەسەرەکانی بە دەستخستنی دارایی کرد.

لە گوتەیەکدا سەبارەت بە دۆخی ئابووریی هەرێم و پەیوەستییەکانی نێوان سیاسەتی ئابووریی بەغدا و جیهان بە هەرێمەوە، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی وەزات لە پێشخستنی ئابووری و زیادکردنی سەرچاوەی داهات بۆ هەرێم وەک قەوارەیەکی کاریگەر لە ناوچەکە.

هەروەها ئاماژەی بە سیاسەتی ئابووریی هەرێم کرد و گوتی: "پێویستە هەنگاوی ڕژد بنرێت بۆ جێبەجێکردنی، تا بتوانرێت پەیوەندییە ئابوورییەکان بەنێودەوڵەتی بکرێن، بەو پێیەی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراق پابەندی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە."

هەروەها باسی لە گرنگیی هەموار و پێداچوونەوەی یاسا و ڕێنماییەکان کرد کە بەردەوامی و کاری ڕێکخستنەوەی ئابووریی داهات لە ڕێگەی یاسابەرکارەکانەوە دەبێت و تیشکی خستە سەر چەند نموونەیەکی یاساکانی وەبەرهێنان و بازرگانی کە ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لە پێشخستنی ئابووری و دەستخستنی داراییی ناوچەکە.

جێی ئاماژەیە پرۆژەی "هاندان"، پرۆژەیەکی ئاژانسی USDIA ئەمریکییە لە عێراق بۆ چارەسەرەکانی بەدەستخستنی دارایی بە ئامانجی چاودێری و پاڵپشتیکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووریی عێراق لە ڕێگەی داهات و بەخشەرەکانەوە.