نرخ لە هەندێک شوێنی سلێمانی دادەشکێنرێت
![](/media/24447/fb_img_1703329736075.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133480078170000000)
بە هەماهەنگی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری بازرگانیی، نرخی کاڵاو پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە بەشێک لە مۆڵ و مارکێتەکانی شاری سلێمانی داشکێندران.
نەوزاد کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی چەند بازرگانێک داشکاندنی نرخی کاڵای لەبەشێک لە مۆڵ و شوێنەکانی سلێمانی ڕاگەیاند، ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن بەنرخێکی کەمتر پێداویستییەکانیان دەست بخەن.
ئەم هەنگاوە ئەرێنیە وەزارەتی بازرگانی لە هەر دەرفەتێکدا بۆخزمەتکردنی هاووڵاتییان بە هاوکاری بازرگانان ئەنجامی دەدات.