٢٨ مین کۆنفرانسی بەشداربوانی ژینگە COP UAE لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
رۆژی چوارشەممە ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەندازیار سوار عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی پلان دانان و بەدواداچوون و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە ئەنجومەنی باڵای ژینگە و چاکسازی و شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بەشداریان کرد لە ٢٨ مین کۆنفرانسی بەشداربووانی ژینگەCOP UAE لە شاری دوبەی لە وڵاتی ئیمارات.
لە میانی پانێڵێکدا نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تیشکی خستە سەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکانی ژینگە و ئەو هەوڵانەی دراون بۆ پاراستنی ژینگە لە لایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
کۆنفرانسەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکردوە و لە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.