Skip to the content

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی بەشداری لە وۆرک شۆپی ڕێکخراوی IOM کرد

رۆژی پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، نەوزاد کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بەنوێنەرایەتی وەزارەتی بازرگانی و پیشە سازی، بەشداری لە وۆرک شۆپێک کرد کە ڕێکخراویIOM بە هاوکاری و پاڵپشتی دارایی حکومەتی ئەڵمانی و چەند کۆمپانیایەک لە شاری سلێمانی ڕێکخرابوو .

وۆرک شۆپەکە لەسەر گرفتەکانی بەردەم ناردنە دەرەوەی بەرهەمی ناوخۆ و کارکردن بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بوو بە بەشداری نوێنەری لایەنە پەیوەندارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە میانەی بەشداریکردنەکەدا بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی تیشکی خستە سەر گرفتەکان و ڕێگاچارەی گونجاوی بۆ خستنەڕوو .

شایانی باسە بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشە سازی هەولێر بە بابەتێک بەشداری ۆرک شۆپەکەی کرد .