Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی بەشداری لە کردنەوەی پێشانگه‌ی هاوبەشی ئامێری پزیشکیى جلوبەرگ و جوانکاریدا کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، نه‌وزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، بەشداريیان لە کردنەوەی پێشانگه‌یەکی هاوبەش لە ئامێری پزیشکی و جلوبەرگ و جوانکاری لە پێشانگه‌ی نێودەوڵەتیی هەولێردا کرد.
زیاتر لە چواردە وڵات بە چه‌ندين جۆر کاڵا بەشداريیان لەو پێشانگه‌یە کردووه‌ و بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی پێشانگه‌کە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە برەودان بە زیاتر هێنانی کۆمپانیا بازرگانیيەکان بۆ هەرێمی کوردستان و پتەوکردن و ئەنجامدانی لێک تێگەیشتن و گرێبەستی هاوبەش لەنێوان بازرگانانی هەرێم و وڵاتان.