Skip to the content

وەزیری بازرگانی پێشوازی لە چەند بازرگانێکی ئازەربایجان و تورک کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە چەند بازرگانێکی ئازەربایجانی و تورک کرد، کە بەمەبەستی سەرمایەگوزاری هاتبوون.

لەدیدارێکدا باس لەو سێکتەرانە کرا کە بازرگانان دەتوانن سەرمایەگوزاری تێدابکەن، کە هاوکات پشتیوانی و هاوکاری وەزارەت و لایەنی فەرمی حکومەتیان پێویستە.

لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تیشکی خستە سەر پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێم و ئازەربایجان و وڵاتانی دراوسێ و هەروەها وردەکاری کار و بەرنامەکانی کابینەی حکومەت بۆ پیشخستنی ئابووری کوردستان و هاوکاری بازرگانان خستەڕوو بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئابووری هەرێم و سودی گشتی، و ڕێنمای پێویستی پێدان و بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانی پێدان لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان و بەپێی پێویستی بازاڕی هەرێمی کوردستان.