هەوڵ دەدرێت كۆمپانیا ئیسپانییەكان بۆ هەرێمی كوردستان ڕابكێشرێن
لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بۆ وڵاتی ئیسپانیا، دیدار و کۆبوونەوە بازرگانی و ئابوورییەكان لەگەڵ هەریەک لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتوگوزار و وەبەرهێنان ئەنجام درا و هەروەها سەردانی دەزگای پشتگیریکردنی هەناردەکرنی بەرەوبوومی ئیسپانی (ICEX) یان کرد.
لە هەردوو کۆبوونەوەکاندا، تیشک خرایە سەر گرنگیی کارکردن لە هەرێمی کوردستان، وەک ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیر و دوای تاووتوێکردنی دەرفەتەکان، بڕیار درا لە داهاتوودا هەوڵەکان بە ئاراستەی هێنانی کۆمپانیا ئیسپانیەکان بۆ هەرێم چڕبكرێنەوە.
شاندی ئابووریی هەرێم پێکدێن لە بریکارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و کۆمپانیاکان، لەگەڵ نوێنەری چەند کۆمپانیایەکی تایبەتی بواری بازرگانی.