کۆنفرانسی بازرگانی هەرێمی کوردستان - ئیسپانیا بەڕێوەچوو
رۆژی چوارشەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣، لە شاری مەدرید، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا لە ژووری بازرگانی ئیسپانی و بە ئامادەبوونی شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆنفرانسی بازرگانی هەرێمی کوردستان - ئیسپانیا ئەنجام درا.
لەو کۆنفرانسەدا نوێنەرانی حەوت گروپی کۆمپانیا گەورەکانی ئیسپانیا وەک ( کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەر و دەرمانسازی و تەکنەلۆجیای گەیاندن و کەرەستەی جل و بەرگ و بیناسازی و تەکنەلۆجیای سەردەم) ئامادەبوون.
لە کۆنفرانسەکەدا ئەندامانی شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسیان لە دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکان و گرنگی دروستکردنی پردی هەماهەنگی و گواستنەوەی ئەزموونی وڵاتی ئیسپانیایان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
ئەم کۆنفرانسە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا تەوەری گرنگ و تایبەت بەپرسی پێشخستنی پەیوەندیە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو لا تاوتوێ دەکرێت.