Skip to the content

کۆنفرانسی پرسی زمان لە ڕاگەیاندن و ڕیکلامی بازرگانییدا بەڕێوەچوو

ڕۆژى یە‌كشه‌ممه‌، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣، كۆنفرانسی "پرسی زمان لە ڕاگەیاندن و ڕیکلامی بازرگانی" لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە بەڕێوەچوو.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزیری ڕۆشنیری و لاوان و پارێزگاری ھەولێر و ئەکادیمیای کوردی و نوێنەرانی دەزگاو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، لە كۆنفرانسەکەدا ئامادە بوون.

ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە یەکێک لە پانێڵەکاندا، بە پێشکەشکردنی بابەتێک سەبارەت بە "زمانی بازرگانی بە کوردی و گرنگیی دامەزراندنی پلاتفۆرمی زمانی بازرگانی بە کوردی" بەشدار بوو.

جێی ئاماژەیە، ساڵی ٢٠١٤ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای زمانە فەرمییەکانی دەرکرد، ئەو یاسایەش جەخت لە فرەییی زمان لە عێراق دەکاتەوە؛ لە کۆتایی هەمان ساڵیشدا پەرلەمانی کوردستان یاسای زمانە فەرمییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەرکرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت پرسی زمانی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان ڕێکبخاتەوە, بە جۆرێک هەم ئاسایشی زمانی کوردی پارێزراو بێت و هەم فرەیی لە زمانی بازرگانییدا لەبەرچاو بگرێت.