Skip to the content

شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا کۆبوونەوە

 رۆژی پێنجشەممە٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣، شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکانیان بۆ ئیسپانیا لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ صاڵح تەمیمی، باڵیۆزی عێراق لەئیسپانیا دۆخی بازرگانی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتەیان تاوتوێ کرد.

لەو دیدارەدا ئامانجی سەردان و بەرنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان بۆ پێشخستنی پەیوەندی بازرگانی و چۆنیەتی هاندانی کۆمپانیا ئیسپانیەکان بۆ سەرمایەگوزاری و هێنانی پرۆژەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵوێز خرایەڕوو تابتوانرێت هەماهەنگی بکەن بۆ کارئاسانی و بوژاندنەوەی زیاتری ئابووری کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیاو دەستی کاری بیانی و کەرتی تایبەت.

شاندی ئابووری هەرێمی کوردستان پێکدێن لە هەردووبریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و تۆماری کۆمپانیاکان بەیاوەری نوێنەری  چەند کۆمپانیایەکی بازرگانی لە وڵاتی ئیسپانیان و چەندین دیدارو کۆنفرانسی تایبەت بەبواری بازرگانی و ئابووریان سازکردوە.