Skip to the content

پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا دەدرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – رۆژی یەکشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆمیکلوش کالای، پاشکۆی ئابوری و بازرگانی لـە کونسوڵخانـەی هەنگاریـا کرد.
ئامانج لە سەردانەکە پتەوکردنـی پەیوەندییـە بازرگانییەکانی نێوان هـەرێمی کوردستان و هەنگاریـا بوو.
لەکۆبونەوەکەدا کە هەریەک لە سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆکاروباری بازرگانی و ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەبوون، دۆخی بازرگانی نێوان وڵاتی هەنگاریا و هەرێمی کوردستان تاوتوێکران و شاندی میوان بەگرنگیەوە باسیان لە هەرێمی کوردستان و ئەزموون و هەوڵەکانی خۆیان بۆپتەوکردنی پەیوەندییەکان کرد.
وەزیری بازرگانی پاڵپشتی تیمی وەزارەتی بۆ هەرجۆرە دەست پێشخەریەک دەربڕی کە ببێتە مایەی بەرەوپێشبردنی ئابوری هەرێمی کوردستان و پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ هەنگاریا.