چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٥ دابەشکرا
رۆژی دووشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، دوا وەجبەی چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە سایلۆی هەولێر دابەشکرا.
لە ئێسادا شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خەرج دەکرێت و پارەکە گەیشتووەتە بانکەکانی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی چەکی پارەکە دابەشدەکرێت.
بڕی ئەو پارەیەی کە دابەش دەکرێ ، ١٣٩ ملیار و ٦٨٧ ملیۆن دینارە و تایبەتە بە شایستە داراییەکانی ٢٠١٥ـی گەنمی جوتیاران، وە بەمشێوەیە بەسەر جوتیاران پارێزگاکان دابەشدەکرێت:
هەولێر ٦٠ ملیار و ٥٦٩ ملیۆن و ٧٤٨ هەزار دینار، لە سلێمانی ٤٤ ملیار و ١٢٩ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار دینار، لە دهۆکیش ٣٤ ملیار و ٩٨٧ ملیۆن و ٩١١ هەزار دینار.