کونسوڵی گشتی ئەمریکا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) - رۆژی سێشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی پێشوازیان لە ئیرفن هیکس، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمریکا و یاریدەدەری ئابووری کونسوڵخانە کرد.
ئامانجی سەردانەکەی شاندی کونسوڵخانە، پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکانی هەردوولا بوو.
لە دانیشتنەکەدا تەوەری گرنگی پەیوەست بە کەرتی پیشەسازی و پێشخستنی سێکتەرە جیاوازەکانی پەرەپێدانی ئابووری باس کران.
جێی ئاماژەیە سەردانەکە لەچوارچێوەی ئەو بەرنامە و بەسەرکردنەوانەدایە کونسوڵی ئەمریکا بۆ وەزارەت و فەرمانگە حکومی وناحکومیەکان لەهەرێم ئەنجامی دەدەن.