Skip to the content

کۆنفرانسی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا ساز دەکرێت

بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا، شاندێکی باڵای وەزارەت کە پێکهاتووە لە بریکارانی وەزارەت و ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکان، بە یاوەریی نوێنەرانی کۆمپانیا تایبەتمەندەكان، لە شاری مەدریدی ئیسپانیان.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەدرید ئەنجامیان دا، گفتوگۆ لەسەر ڕۆڵ و گرنگیی نوێنەراتییەکان كرا، هەروەها کاراکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیسپانیا لەگەڵ هەردوو سێکتەری حکومی و کەرتی تایبەت تاووتوێ كران.

بڕیاریشە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا کۆنفرانسێکی بازرگانیی ئابووری لەنێوان هەردوولادا ساز بکرێت و چەند کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ئیسپانیا و ژووری بازرگانیی ئیسپانیا بکرێت.