Skip to the content

بانكی قەتەڕی بۆ گەشەپێدانی دارایی، پڕۆژەی وەبەرهێنان لە کوردستان جێبەجێ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی قەتەڕ بۆ گەشەپێدان و دارایی تاوتوێی جێبەجێ کردنی پرۆژەی وەبەرهێنانیان لە ناوچەکە کرد.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێكی بانكی قەتەڕ بۆ گەشەپێدان و دارایی كرد.

لە دیدارێکدا باس لە چۆنیەتی پێشخستنی كاری هاوبەشی بازرگانی و پیشەسازی نێوان هەرێمی کوردستان و بانكی قەتەڕ بۆ گەشەپێدان و دارایی كرد و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تیشکی خستە سەر پلانی ستراتیژی وەزارەت لە بواری بازرگانی و پێشخستنی كەرتی پیشەسازی باس كرد رایگەیاند:''هەموو كار ئاسانییەكمان كردووە بۆ ئەوەی سەرمایەی بیانی بهێنرێتە هەرێمی كوردستان و دەستی كار زیاتر بێت و كەرتی پیشەسازی و بازرگانی گەشە بكات.''

لەلایەن خۆیەوە د. موحەمەد سالم، بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە بانكی قەتەڕی بۆ گەشەپێدانی دارایی، ئاماژەی بەوەدا کە لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانەکان و گرفتی كرۆنا نەیانتوانیوە پرۆژەكان بهێننە ناوچەكە و لە ئێستاشدا بە جدی کاردەکەن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و پرۆژەی وەبەرهێنان و پیشەسازی خزمەتگوزار لە ناوچەكەدا.

بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە بانكی قەتەڕی بۆ گەشەپێدانی دارایی گوتیشی:''خۆشحاڵین کە پشتیوانی و كار ئاسانی لە هەرێمی كوردستان هەیە بۆ سەرمایەگوزاری و بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووری ناوچەكە.''