کار بۆ پێشخستنی بازرگانی نێوان هەرێم و تورکیا دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-، رۆژی دووشەممە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لەشاندێکی (کومەڵەی پیشەسازی و پیاوانی کاری تورکی - عێراقی) کرد، کە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پیشەسازی و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا سەردانەکەیان ئەنجام دابوو.
لەدانیشتنەکەدا هەردوو بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەروەر کەمال هاواری، بۆ کاروباری بازرگانی و عەلی عوسمان، بۆ کاروباری پیشەسازیی ئامادەی بوون، محەمەد ساڵح، سەرۆکی کومەڵەی پیشەسازی و پیاوانی کاری تورکی - عێراقی سوپاسی وەزارەتی بازرگانی گەیاندە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری و پشتیوانییەکانیان و بەشداریکردنی نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە کۆنفرانسی تایبەتی بازرگانی کە ساڵی ڕابردوو لە مێرسین بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەر تاوتوێکران و بڕیاردرا ئەو تەوەرانە بکرێنە بەرنامەی کاری داهاتووی کۆمەڵەکە و ببێتە پردێکی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەماهەنگی وەزارەتەکەی بۆهەر لایەنێک دەربڕی کە کار بۆ گەشەی ئابوری و کەرتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بکات.