کار بۆ پێشخستنی پیشەسازیی ئاسن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی پیشەسازیی ئاسن لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پێشخستن و پەرەپێدانی بازرگانی و پیشەسازیی ئاسن وەک بەرهەمی ناوخۆیی كۆبووەوە.
لە دانیشتنەکەدا بازرگانان کێشە و گرفتەکانیان خستە ڕوو، لەبارەی چۆنیەتیی پێشخستنی پیشەسازیی ئاسن و زیاتر بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی ئاسن لە ناوخۆ؛ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیش بە وردی ستراتیژ و ڕێنمایی و ڕێکارە پێویستەکانی حکومەت و وەزارەتی ڕوونکردەوە و گوتی: "ئامانجمانە هەموو کارئاسانییەک بکەین، تا بتوانین کەرتی پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان گەشە بکەن و لە ڕووی بازرگانی و فرۆشتن و بەکارهێنانی بەرهەمی ناوخۆیی، قۆناغێکی نوێ دەست پێبکەین."