بەهای فرۆشتنی گەنم بەکەرتی تایبەت دیاری کرا
ڕۆژی سێشەممە، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئەندامانی لیژنەی باڵای تایبەت بە دیاریکردنی بەهای گەنم لە دیوانی وەزارەت، لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە مەبەستی دیاریکردنی بەهای فرۆشتنی گەنم بە کەرتی تایبەت کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا لەسەر بەهای گەنمی جووتیاران، پاش ئاگادارکردنەوەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەرگرتنی ڕەزامەندییان، بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنرێت؛ هەموو هەوڵەکان لەپێناو ئەوەدایە جووتیارانی کوردستان دووچاری زیان نەبن.