Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان پێشوازیی لە پاشکۆی کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ ی تەممووزی ٢٠٢٣، بڵند محەمەد مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، پێشوازییی لە کەرەم توزلو و کەمال بەهادیر، پاشکۆی کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی کرد و کاری پەیوەندیی بازرگانی کۆمپانیاکانی کوردستان، تەوەری سەرەکیی دانیشتنەکە بوو.

لە دانیشتنێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری تۆمارکردنی کۆمپانیا بیانییەکان، چۆنیەتی و ڕێکارەکانی هەماهەنگیکردن سەبارەت بە کاری کۆمپانیاکان و بازرگانانی هەردوو لا باس کران و وەبەرهێنانی کۆمپانیا تورکییەکان و کاری پەیوەندیی بازرگانی کۆمپانیاکانی کوردستان تەوەری سەرەکیی دانیشتنەکە بوو.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکان جەختی لە گرنگیی هەماهەنگیی کونسولخانەی تورکیا و وڵاتانی تر کردەوە بۆ کارئاسانی و بەرەوپێشبردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، لە بەرانبەردا شاندی میوان لە پاشکۆی کونسولخانەی گشتیی تورکیا بەڵێنی کارئاسانیی تەواویان دا لە دابینکردنی ڤیزای وڵاتەکەیان بۆ خاوەن کۆمپانیاکان و بازرگانانی هەرێم، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی دەکرێت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.