Skip to the content

تا ئێستا ٤٤٥ هەزار تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێم بەردەوامە و بڕی وەرگیراوی گەنم تا ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٧ى تەممووزی ٢٠٢٣، لە هەرسێ پارێزگاى سلێمانی و هەولێر و دهۆک، گەیشتووەتە ٤٤٥ هەزار و ٦٨٠ تەن و ٢٤٠ کیلۆ گەنم. ئەمەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە پارێزگای دهۆک، بڕی ١١٣ هەزار و ٣٥٦ تەن و ٢٦٠ کیلۆ وەر گیراوە. لە پاڕێزگاى هەولێر، بڕی ١١٤ هەزار و ٧٠٢ تەن و ٣٨ کیلۆ وەر گیراوە. لە پارێزگای سلێمانی، بڕی  ٢١٧ هەزار و ٦٢١ تەن و ٦٠٠ کیلۆ وەر گیراوە.