Skip to the content

لێکۆڵینەوە لە کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنووری کۆیە دەکرێت

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لە میانی پێشوازیکردن لە قایمقامی کۆیە، باسیان لە کێشەکانی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرد و بڕیارە لە ڕێگەی لیژنەیەک کە لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دراوە، لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

لە دانیشتنەکەدا قایمقامی کۆیە بابەتی وەرنەگرتنی گەنمی جووتیارانی لە سنورەکە گەیاندە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی.

وەزیری بازگانی و پیشەسازییش ڕوونی کردەوە "گرفت لە وەرگرتنی گەنم هەبووە لە چەند شوێنێک و لە ئێستادا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە پێک هاتووە و بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەکە، بڕیاری پێویست دەدرێت.