Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی کۆگا و ئاشەکانی کرد

ڕۆژی شەممە، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، ژمارەیەک لە ئاشەکان و کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراکی لە سلێمانی بەسەر کردەوە.

لە سەردانەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و بەڕێوەبەرەکانی دروستکراوی دانەوێڵە و چاودێریی بازرگانیی سلێمانی یاوەرییان کرد؛ ئامانج لە سەردانەکە  لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لەو گلەیی و گازەندانەی کە لە کوالیتیی ئارد و شوێنی هەڵگرتنی بەشەخۆراک لە کۆگاکانی خۆراک دەکرێت.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی جەختیی لەوە کردەوە "پێویستە بە باشترین شێوە چاودێریی بەرهەمهێنانی ئارد بکرێت و پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی گرفتی کۆگاکانی خۆراک." ‏هەروەها ڕێنماییی پێویست لەوبارەوە درایە کۆگا و ئاشەکان.