بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند
![](/media/20716/fb_img_1687353414933.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133318868820000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) - بڕی ١٠ ملیار دینار خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە بڕی ٥ ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و دوو مليار دينار بۆ پارێزگای هەولێر و ٣ مليار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆک دەبێت.
پاش تەواوبونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بەدابەشکردنی ئەو پارەیە بەسەر جوتیاراندا دەکرێت، ئەوەش بەپێی ڕۆژی ڕادەست کردنی گەنمەکانیان بەسایلۆکان.