لە هەرسێ پارێزگاى هەرێمدا زیاتر لە١٣٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە
![](/media/20383/fb_img_1686478058413.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133309574090000000)
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە "لە ڕۆژی ٢٧ى ئایارى ٢٠٢٣ تا ئێستا، بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە":
لە هەولێر بڕی ٢٣ هەزار و ٦٥٠ تەن و ٥٥٠ کیلۆ گەنم وەرگیراوە. لە سلێمانی بڕی ٥٨ هەزار و ٥٢٦ تەن و ٥٨٠ کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی ئەو سنوورە وەرگیراوە. لە دهۆک بڕی ٤٨ هەزار و ٧٢٨ تەن و ٣٢٠ کیلۆ گەنم وەرگیراوە. بەوەش بڕی گەنمی وەرگیراو لە هەرسێ پارێزگاى هەرێمدا بڕی ١٣٠ هەزار و ٩٠٥ تۆن و ٤٥٠ کیلۆیە.