کۆبونەوەیەکی تایبەت بەوەرزی بە بازاڕکردنی گەنم بەڕێوەچوو
رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبونی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کۆبونەوەیەکی هاوبەشی نێوان لایەنە پەیوەنددارەکانی هەرێم و بەغدا تایبەت بە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.
هەریەک لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ناوخۆ و نوێنەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و یەکێتی جووتیارانی کوردستان لە بەغدا و کوردستان ئامادەبوون.
لەو کۆبونەوەیەدا باس لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی بەبازاڕ کردنی گەنم کرا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و پێشنیاری گونجاو خرایە ڕوو بە ئاراستەی باشتر بەڕێوەچونی پرۆسەکە و هەڵگرتنی گرفتەکانی بەردەم بە بازاڕکردن و بەڵێنیان دا بەزوترین کات کار لەسەر ئەو پێشنیارانە بکەن بەشێوەیەک کە جوتیارانی کوردستان سودمەند بن.