Skip to the content

وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێم لە بەریتانیا کۆبونەوە

دووشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمیان  لە بەریتانیا کرد و لەلایەن کاروان جەمال تاهیر، بەرپرسی نوێنەرایەتیەکەوە پێشوازی کران.
لەکۆبونەوەیەکدا بەوردی باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گوتی : ''پەیوەندی بازرگانی و پێشخستنی گرنگە و پێویستە لەڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتەوە بەجدی کاری بۆ بکرێت و هاوکاری و پشتیوانی وەزارەتی بۆ هەر هەوڵێک لەو بارەوە دەربڕی.''
بڕیاریشە لەمیانی سەردانی شاندی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە لە ڕۆژانی داهاتودا لەگەڵ شاندی فراوانی بازرگانی هەرێم بەشداربن لە دیداری هاوبەشی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.