حەوتەمین لوتکەی وەبەرهێنان و بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو
![](/media/19887/fb_img_1684704493005.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133292161220000000)
یەکشەممە، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی هەولێر، بەشداریی لە حەوتەمین لوتکەی وەبەرهێنان و بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق بە بەشداریی زیاتر لە سی بازرگان و کۆمپانیای تورکی و بازرگانانی هەرێم و ئەندامانی ژووری بازرگانیی هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی بە ناوی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وتاری خوێندەوە و تێیدا ئاماژەی بە گرنگیی ئەم دیدار و بەیەکگەیشتنانە کرد کە پێویستییەکی گرنگن بۆ پێشخستن و گەشەسەندنی بازرگانی و ئابووری لە ناچەکە.