بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک لە دهۆک دەستی پێ کرد
سێشەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم لە پارێزگای دهۆک، لەگەڵ جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و نوێنەری بەرنامەی خۆراکیی جیهانی WFP لە پرێسکۆنفرانسێکدا دەستپێکردنی پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراک ڕاگەیەنرا و دەست بە تۆمارکردن کرا؛ لەو میانەشدا داوایان لە هاووڵاتییان کرد بەشداری بکەن و سەردانی بنکەکان بکەن.
هەر لە میانی سەردانەکەیاندا بۆ پارێزگای دهۆک، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، سەردانی هەر یەکە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دانەوێڵە و خۆراک و چاودێریی بازرگانی دهۆکیان کرد و سەرجەم بەش و هۆبەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەیان بەسەر کردەوە و گوێبیستی بۆچوونەکانیان بوون.