شاندی بازرگانی ئەڵمانیا و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) - رۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێکی فەرمی بازرگانی ئەڵمانیا کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لەهەنگاوەکانی پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا کرد.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەروەر کەمال هاواری، بریکای وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و گەشەپێدانی پیشەسازی بەڕێوەچوو تێیدا چەند تەوەرێکی پەیوەست بەبابەتی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی و چۆنیەتی هەوڵدان و هاوکاری و هەمەماهەنگی بۆ پەرەپێدانی بازرگانی بەئامانجی بوژانەوەی ئابووری ناوچەکە کرا.
بڕیاریشە بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاری زانستی لەنێوان هەردوولادا پێکبهێنرێت و گەورە کۆمپانیاکانی ئەڵمانیاش لق و نوێنەرایەتی خۆیان بهێننە هەرێمی کوردستان و بەفەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان تۆماربکرێن.