Skip to the content

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣،  کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق کۆبووەوە.
 
ئامانج لە کۆبوونەوەکە چارەسەرکردنی چەند گرفتێکی پەیوەست بە هەردوو وەزارەت و ئەو بابەتە هاوبەشانە بوو کە لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەن.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و سەبەتەی خۆراکی و بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک و شایستەی فەرمانبەرانی وەزارەت لە چوارچێوەی بەرنامەی  دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان کرا.