Skip to the content

یەکەمین پێشانگەی بەرهەمە خۆماڵییەکان کرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی وپیشەسازی و بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و پارێزگاری هەولێر، یەکەمین پێشانگەی بەرهەمی خۆماڵی کرایەوە.

لە ژێر دروشمی "بەرهەممان ئایندەمانە"، لە پارکی شانەدەری هەولێر، ئەم پێشانگەیە کە تایبەت بوو بە نمایشی بەروبوومی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە کاتژمیر چوار دەستی پێ کرد؛ سەرۆکی حکومەت و نوێنەرانی حکومی زۆربەی ئەو شوێنانەیان بەسەر کردەوە کە بەرهەمەکانیان تێدا نمایش کردبوو و دەستخۆشییان لە بەرهەمهێنەران کرد و بەڵێنی هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ ناردنە دەرەوەی ئەو بەرهەمە خۆماڵییانە پێدان، بە تایبەت ئەوانەی جگە لە دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆیی، توانای ناردنەدەرەوەیان هەیە.

پێشانگاکە بە سەرپەرشتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی بواری ڕیکلامی بەڕێوە دەچێت و وا بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێت و جگە لە نمایشکردنی کاڵاکان لەو پێشانگایە ئاهەنگی گۆرانی و تابلۆی هونەرییش پێشکەش کرا.