کار بۆ رێکخستنەوەی نرخ لە شوێنە گەشتیارییەکان دەکرێت
![](/media/23268/fb_img_1698783974676.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133432963700000000)
رۆژی سێشەممە٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەوزاد شێخ كامل، بهڕێوهبهری گشتی بازرگانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی چاودێری بازرگانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە بوونی هەماهەنگی لە نێوان دەستەی گەشتوگوزار و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرا، ئەوەش بە ئامانجی رێکخستنەوەی نرخ لە شوێنە گەشتیارییەکان.
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، ئاماژەی دا کە لە رێگەی لیژنەکانی پۆلین و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، کار کراوە بۆ چاودێری کردنی ئاستی کوالیتی خزمەتگوزاری و نرخ لە شوێنە گەشتیارییەکان.

ئەمەل جەلال راشیگەیاند:''لە ئێستادا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکرێت بۆ پێداچوونەوە بە باج و رسوماتی سەر بنکە و پێگە گەشتیارییەکان کە پەیوەندی راستەوخۆیان هەیە بە نرخی خزمەتگوزارییەکان لەو شوێنانە.''
لەلایەن خۆیەوە بهڕێوهبهری گشتی بازرگانی بە گرنگیەوە باسی لە کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی تەواوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەربڕی بۆ هەر هەماهەنگییەک کە ببێتە مایەی رێکخستنەوەی نرخ لە شوێنە گەشتیارییەکان.

لە کۆتاییدا بڕیاردرا لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان دەستەی گەشتوگوزار و چاودێری بازرگانی پێک بهێنرێت بە مەبەستی هەڵگرتنی هەنگاوی کرداری بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی نرخ لە شوێنە گەشتیارییەکان.