کار لەسەر پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا دەکرێت
رۆژی سێشەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە دارەوان حامد، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا کرد لە دیدارەکەدا باسیان لە چۆنیەتی پێشخستنی ئاستی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا کرد.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەو کارئاسانی و خزمەتگوزارییانە کرد کە بۆ دامەزراندنی کارگە و کۆمپانیاکان کراوە لە ڕێگەی یاسا و ڕێنماییەکانەوە کە هاووڵاتی بیانیش بە ئاسانی دەتوانێت سودی لێ وەربگرێت و رایگەیاند:'' ئیسپانیا وڵاتێکی گرنگە لەڕووی ئابووری و بەرهەمی ناوخۆیی، بۆیە هەرهەوڵێک پێویست بێت جێبەجێی دەکەین تا ئاستی بازرگانی و پیشەسازی نێوانمان پێشبخەین.''
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا باسی لە ئامانجی سەردانەکەی کرد کە تەواوکردنی بەرنامەی سەردانی شاندی حکومەتە بۆ ئیسپانیا و کارکردنە بۆ کردنەوەی ژووری بازرگانی ئیسپانی لە هەرێمی کوردستان و هێنانی کۆمپانیای ئیسپانی بۆ هەرێم و پێش خستنی کەرتی بازرگانی پیشەسازی.