Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی كونسوڵخانەی ژاپۆن کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە ئاراکاوا میکیهیرۆ، بەڕێوەبەری نووسینگەی کونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کرد. 

لە کۆبونەوەکەدا کە ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری سەنتەری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر ئامادەبوون، ڕەوشی بازاڕ و جوڵەی بازرگانی و پەیوەندییە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتان باسی لێوە کرا.
 
 بریکاری وەزارەت، جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئامادەی هەموو هەماهەنگییەکە لەگەڵ کونسوڵخانەی ژاپۆن لەبارەی بەرەو پێشچوونی پەیوەندییە ئابوورییەكان.

هەروەها تیشک خرایە سەر هۆکارەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان، بە تایبەت ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەشداری و هاتنی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بۆ كاركردن لە هەرێمی کوردستان.