بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی خاوەنكار و بازرگان و پیشەسازانی توركی دەکات
![](/media/23954/fb_img_1701349526753.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133458362180000000)
رۆژی چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی خاوەنكار و بازرگان و پیشەسازانی توركیا كرد.
شاندەكە پێكهاتوون لە ئادەم ئەكتاش، نوێنەری ڕێكخراوەكە و بەڕێوەبەری كۆمپانیای لۆتۆس ئەلەفۆتۆر و محەمەد تۆرمان، بەڕێوەبەری كۆمپانیای تەسلیسان.
لە دیدارەكەدا هەریەكە لە ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پلان دانان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەی بوون، باس لە كارەكانی كۆمپانیا توركییەكان لە هەرێمی كوردستان كرا و هەروەها ڕەوشی بازاڕ و جوڵەی بازرگانی و پەیوەندییە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان تەوەرەیەكی دیكەی دیدارەكە بوو .